وه‌رزش

جامی‌ دۆستانه‌ی‌ پاڵه‌وانه‌كان: بایرن میونخ و ئارسناڵ به‌یه‌كده‌گه‌ن

له‌ یارییه‌كانی‌ جامی‌ دۆستانه‌ی‌ پاڵه‌وانه‌كاندا, ئه‌مڕۆ هه‌ردوو یانه‌ی‌ بایرن میونخی‌ ئه‌ڵمانی‌ و ئارسناڵی‌ ئینگلیزی‌ روبه‌روی‌ یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌.

كاتژمێر 2 و 20 خوله‌كی‌ پاش نیوه‌رۆ  له‌ میانی‌ یارییه‌كانی‌ جامی‌ دۆستانه‌ی‌ پاڵه‌وانه‌كاندا, له‌ نێو یاریگای‌ شه‌نگهای‌ له‌ چین, یانه‌ی‌ بایرن میونخی‌ پاڵه‌وانی‌ بۆندس لیگا و ئارسنالی‌ ئینگلیزی‌ به‌یه‌كده‌گه‌ن.

رووبه‌روبونه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو یانه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ خۆ ئاماده‌كردنه‌ بۆ یارییه‌كانی‌ وه‌رزی‌ نوێ و هه‌ردوو یانه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت خۆیان به‌یه‌كتر تاقیبكه‌نه‌وه‌.

یانه‌ی‌ ئارسناڵ كه‌ ئارسن ڤینگه‌ری‌ فه‌ره‌نسی‌ راهێنه‌رایه‌تی‌ ده‌كات ده‌یه‌وێت وه‌رزی‌ نوێ‌ له‌سه‌ر نازناوی‌ پریمه‌رلیگ كێبركێی‌ یانه‌ گه‌وره‌كان بكات و بایرن مینخیش به‌ راهێنه‌رایه‌تی‌ كارلۆ ئه‌نچیلۆتی‌ ئیتاڵی‌ هه‌وڵ بۆ بردنه‌وه‌ی‌ نازناوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی‌ ئه‌وروپا ده‌دات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە220