وه‌رزش

رۆجێر فێدرێر بۆ پله‌ی‌ سێیه‌می ڕیزبه‌ندی سه‌ركه‌وت

دوای‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ نازناوی‌ پاڵه‌وانێتیی ویمبڵدۆن، رۆجێر فێدرێری سویسری بۆ پله‌ی‌ سێیه‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت و گاربین موگروزای‌ پاڵه‌وانی‌ كچانیش 10 پله‌ هاته‌ پێشه‌وه‌و پێنجه‌می گرتوه‌.


یه‌كێتیی تێنسی سه‌رزه‌وی نوێترین ڕیزبه‌ندی یاریزانانی‌ بڵاوكرده‌وه‌و، له‌سه‌ر ئاستی كوڕان ڕۆجێر فێدرێری سویسری دوو پله‌ هاتوه‌ته‌ پێشه‌وه‌ و له‌ پێنجه‌مه‌وه‌ بۆ پله‌ی‌ سێیه‌م بازی داوه‌، ئه‌ویش دوای‌ بردنه‌وه‌ی نازناوی‌ پاڵه‌وانێتیی تێنسی سه‌رزه‌وی ویمبڵدۆن، ئاندی مورای به‌ریتانی‌ له‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌مدا ماوه‌ته‌وه‌و رافائیل نادالی ئیسپانیش دوه‌مه‌.

له‌سه‌ر ئاستی كچانیش گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری هاتنی گاربین موگوروزای‌ ئیسپانییه‌ بۆ ناو ده‌ یه‌كه‌مه‌كه‌  كه‌ دوای‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ نازناوی‌ پاڵه‌وانێتیی تێنسی ویمبلدۆن بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژوویدا توانیویه‌تی 10 پله‌ بێته‌ پێشه‌وه‌و له‌ پله‌ی‌ پانزه‌یه‌مه‌وه‌ بۆ پله‌ی پێنجه‌م سه‌ركه‌وتوه‌، ئانجلیك كیربه‌ری ئه‌ڵمانیش له‌ یه‌كه‌مه‌وه‌ بۆ سێیه‌م دابه‌زیوه‌ و كارۆلینا پلیسكۆڤا بۆ پله‌ی‌ یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتوه‌، سیرینا ولیامزی ئه‌مریكیش چونكه‌ له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كانی‌ ئه‌مساڵ به‌شداری نه‌كردوه‌، له‌ ده‌ یه‌كه‌مه‌كه‌ی ریزبه‌ندی چوه‌ته‌  ده‌ره‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە383