وه‌رزش

یۆڤانتۆس گرێبه‌ستێكی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ بۆ فرۆشتنی‌ دیبالا ره‌تكرده‌وه‌

یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس به‌نه‌خێر وه‌ڵامی‌ گرێبه‌ستێكی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ دایه‌وه‌‌و ره‌تیكرده‌وه‌ ده‌ستبه‌رداری‌ پاولۆ دیبالا ببێت.

سایتی‌ توتۆ میركاتۆ بڵاویكردۆته‌وه‌، یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ گرێبه‌ستێكی‌ به‌بڕی‌ 90 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی‌ ئیداره‌ی‌ یۆڤانتۆس كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ پاولۆ دیبالای‌ ده‌ستبكه‌وێت، به‌ڵام خانمه‌ پیره‌كه‌ به‌خێرایی‌و به‌نه‌خێر وه‌ڵامی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ داوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی‌ توتۆ میركاتۆ، یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس نایه‌وێت به‌هیچ نرخێك ده‌ستبه‌رداری‌ دیبالا ببێت، چونكه‌ یه‌كێك له‌باشترین یاریزانی‌ تیپه‌كه‌‌و هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ بۆ چه‌ند ساڵێكیتر نوێبكه‌نه‌وه‌.

توتۆ میركاتۆ ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردوه‌، هه‌وڵه‌ شكستخواردوه‌كه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بۆ ئه‌وه‌ بوه‌ كه‌ دیبالا بكاته‌ جێگره‌وه‌ لیۆنێل میسی‌، كه‌  ئه‌مه‌ی‌ دوه‌میان به‌هۆی‌ هه‌ڵكشانی‌ ته‌مه‌نیه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌وه‌رزه‌كانی‌ داهاتودا ئاستی‌ به‌ره‌و دابه‌زین بچێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە764