وه‌رزش

سانچێز نایه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ ئارسناڵ و مان سیتی هه‌ڵبژاردوه‌

ئه‌لێكسیس سانچێزی هێرسشبه‌ر نایه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕیزه‌كانی‌ و ئارسناڵ و ڕایگه‌یاندوه‌ ده‌یه‌وێت وه‌رزی داهاتوو به‌شداری چامپیۆنس لیگ بكات.

هه‌وڵه‌كانی مانچسته‌ر سیتی بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ تواناكانی‌ ئه‌لێكسیس سانچێز به‌رده‌وامن و یانه‌ی ئارسناڵیش نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداریی ببێت.

سانچێز به‌ رادیۆی سپۆرتی وڵاته‌كه‌ی وتوه‌: من بڕیاره‌م خۆم داوه‌، ئێستاش چاره‌نووسی من لای ئارسناڵه‌و ئه‌ویش ده‌بێت بڕیاری خۆی بدات، بۆیه‌ ئێستا من ته‌نیا چاوه‌ڕێی وه‌ڵام و بڕیاری ئارسناڵ ده‌كه‌م.

سانچێز وتوشیه‌تی ئاره‌زوو ده‌كه‌م  وه‌رزی داهاتوو له‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا به‌شداری بكه‌م، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ یانه‌ی ئارسناڵ بۆ وه‌رزی نوێ له‌ چامپیۆنس لیگ دووره‌و سه‌رنه‌كه‌وتوه‌.

یانه‌ی‌ ئارسناڵ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات سانچێز به‌ مانه‌وه‌ ڕازی بكات، له‌ كاتی‌ رازی نه‌بوونیشدا نایه‌وێت به‌ یانه‌ی مان سیتی بفرۆشێت و هه‌وڵده‌دات له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان رێكبكه‌وێت، یان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و یاریزانه‌دا سێرجیۆ ئه‌گوێڕۆ له‌ سیتیزن وه‌ربگرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە375