وه‌رزش

مانچسته‌ر یونایتد پێنج گۆڵی‌ له‌ لۆس ئه‌نجلس گالاكسی‌ تۆماركرد

یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد زه‌نگێكی‌ مه‌ترسیداری‌ بۆ یانه‌كانی‌ ئینگلته‌را لێدا، كاتێك له‌ جامی‌ دۆستانه‌ی‌ پاڵه‌وانه‌كاندا به‌ ئه‌نجامێكی‌ گه‌وره‌ له‌ لۆس ئه‌نجلیس گالاكسی‌ برده‌وه‌.

له‌ پاڵه‌وانێتیی‌ جامی‌ دۆستانه‌ی‌ پاڵه‌وانه‌كانداو له‌ وڵاتی‌ ئه‌مریكا، یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتدی‌ ئینگلیزی‌ رووبه‌روی‌ یانه‌ی‌ لۆس ئه‌نجلیس گالاكسی‌ بوه‌وه‌.

یاریزانانی‌ شه‌یتانه‌ سوره‌كان له‌ تایمی‌ یه‌كه‌مدا به‌ ته‌واوی‌ كۆنتڕۆڵی‌ یاریگایانكردو توانیان له‌و تایمه‌دا 3 گۆڵ له‌رێگه‌ی‌ ماركۆس راشفۆرد له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 3 و 20 و مه‌روان فلاینی‌ له‌ خوله‌كی‌ 26 دا تۆماربكه‌ن، تایمی‌ یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه‌ كۆتایی‌ هات.

له‌تایمی‌ دووه‌مدا به‌ هه‌مان شێوه‌ یاریزانانی‌ مانچسته‌ر یونایتد باشتربون و توانیان دوو گۆڵی‌ تر له‌ رێگه‌ی‌ هنریك موخیتریان له‌خوله‌كی‌ 67 و ئه‌نتۆنی‌ مارشیاڵ له‌ خوله‌كی‌ 72 دا تۆماربكه‌ن، له‌ 10 خوله‌كی‌ كۆتایی‌ یارییه‌كه‌شدا لۆس ئه‌نجلس گالاكسی‌ دوو گۆڵی‌ له‌رێگه‌ی‌ جیۆڤانی‌ دۆس سانتۆسه‌وه‌ تۆماركرد، یارییه‌كه‌ش به‌ 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ 2 گۆڵ به‌سودی‌ مانچسته‌ر یونایتد كۆتایی‌ هات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە329