وه‌رزش

ڤالڤێردی‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ كۆبۆوه‌

ئیرنستۆ ڤالڤێردی‌ راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌سه‌ر پلانی‌ یانه‌كه‌ بۆ وه‌رزی‌ داهاتوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ یانه‌كه‌ كۆبۆوه‌و گواستنه‌وه‌ی‌ بیلیرینیش ره‌تده‌كاته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی‌ سپۆرتی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ بڵاویكرده‌وه‌, ڤالڤێردی‌ راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ جۆسێب سیگۆرای‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ نوێی‌ وه‌رزشی‌ و رۆبێرت فێرناندێزی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ هونه‌ری‌ و ئاربانۆ ئۆرتیگای‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كارگێری‌ یانه‌كه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ش دیاریكردنی‌ پلانی‌ یانه‌كه‌ بوه‌و له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ یاریزاندا.

رۆژنامه‌كه‌ بڵاویشیكردۆته‌وه‌, ڤالڤێردی‌ راهێنه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گواستنه‌وه‌ی‌ هیكتۆر بیلیرینی‌ یاریزانی‌ ئارسناڵی‌ ره‌تكردۆته‌وه‌و بریاریشیداوه‌ به‌ جدی‌ هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ پاولینیۆی‌ یاریزانی‌ گوانگزۆی‌ چینی‌ بده‌ن.

به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ رۆژنامه‌كه‌, ڤالڤێردی‌ به‌ نیازه‌ تاقیكردنه‌یه‌كی‌ زۆر باش بۆ ئاستی‌ جیرارد دیۆلۆڤیۆ بكات و ئه‌گه‌ر ئاستی‌ ئه‌و یاریزانه‌ی‌ پێ باش بوو ئه‌وا له‌ یانه‌كه‌ ده‌یهێڵێته‌وه‌و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌وا به‌ خواستن ده‌یده‌نه‌ یانه‌یه‌كیتر.

رۆژنامه‌كه‌ ئاشكرایكردوه‌, یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ تا ئێستا بێهیوانه‌بوه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ماركۆ ڤیراتی‌ و تا كۆتایی‌ بازاری‌ گواستنه‌وه‌ی‌ یاریزاناندا گفتۆگۆكانیان له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمان درێژه‌ پێده‌ده‌ن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە748