وه‌رزش

دۆنارۆما گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ میلان نوێكرده‌وه‌

یانه‌ی‌ میلان دواجار كۆتایی  چیرۆكی‌ نوێنه‌كردنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ جیان لویچجی‌ دۆنارۆمای‌ گۆڵچی‌ هێنا‌و تاكو 2021 له‌ ریزه‌كانیدا ده‌یهێڵێته‌وه‌.

یانه‌ی‌ میلان له‌سه‌ر سایتی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، دوێنێ ئیداره‌ی‌ یانه‌كه‌‌و دۆنارۆما گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتنی‌ كۆتایی بۆ ئه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ نێوانیان بۆ چه‌ند ساڵێكیتر نوێبكه‌نه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی‌ سایتی‌ میلان، دۆنارۆما گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ تاكو ساڵی‌ 2021 نوێكردۆته‌وه‌، به‌وه‌ش كۆتایی به‌و هه‌واڵانه‌ هات كه‌ باسیان له‌ رۆیشتنی‌ ئه‌و گۆڵچیه‌ لاوه‌ ده‌كرد.

یانه‌ی‌ میلان ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردوه‌، له‌گرێبه‌سته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ دۆنارۆماگا گۆڕانكاری‌ گه‌وره‌ كراوه‌ كه‌ پێشتر خاڵی‌ ناكۆكی‌ هه‌ردوولا بوو، به‌جۆرێك موچه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ بۆ به‌رزكردۆته‌وه‌، له‌هه‌مان كاتدا نرخی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌سته‌كه‌شی‌ زیادكراوه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ گرێبه‌ستی‌ پێشوی‌ دۆنارۆما له‌گه‌ڵ میلان له‌هاوینی‌ ساڵی‌ داهاتوو كۆتایی ده‌هات‌و ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ نوێنه‌كرایه‌ته‌وه‌، ئه‌وا به‌خۆڕایی له‌ده‌ستی‌ ده‌دا.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە197