وه‌رزش

دۆگلاس كۆستا پشكنینه‌ پزیشكیه‌كانی‌ یۆڤانتۆسی‌ به‌سه‌ركه‌وتویی تێپه‌ڕاند

دۆگلاس كۆستای‌ به‌رازیلی‌ گه‌یشته‌ باره‌گای‌ سه‌ره‌كی‌ یۆڤانتۆس‌و پشكنینه‌ پزیشكیه‌كانی‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاند.

یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسی‌ ئیتاڵی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، پێش نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ دۆگلاس كۆستا گه‌یشتۆته‌ باره‌گای‌ سه‌ره‌كی‌ یانه‌كه‌‌و راسته‌وخۆ چۆته‌ كلینیكی‌ پزیشكی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ پشكنینه‌ پزیشكیه‌كان.

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس، دۆگلاس كۆستای‌ پشكنینه‌ پزیشكیه‌كانی‌ به‌سه‌ركه‌وتویی تێپه‌ڕاندوه‌‌و له‌چه‌ند كاتژمێری‌ داهاتوو به‌فه‌رمی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ ئیمزا ده‌كات.

یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردوه‌، گرێبه‌ستی‌ كۆستا به‌خواستنه‌و بڕی‌ گواستنه‌وه‌كه‌شی‌ 6 ملیۆن یۆرۆی‌ تێچوه‌.

له‌یه‌كێك له‌به‌نده‌كانی‌ گرێبه‌ستی‌ نێوان یۆڤانتۆس‌و بایرن میونخدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، خانمه‌ پیره‌كه‌ ده‌توانێت دوای‌ كۆتایی هاتنی‌ ماوه‌ی‌ خواستنه‌كه‌ی‌ له‌وه‌رزی‌ داهاتوودا، كۆستا به‌ 40 ملیۆن یۆرۆ بكڕێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە401