وه‌رزش

یوفا ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی‌ بڵاوكرده‌وه‌و ئیسپانییه‌كان سێ پله‌ی‌ یه‌كه‌میان گرتوه‌

یانه‌كانی‌ ڕیال مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی سێ پله‌ی‌ یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی باشترین یانه‌كانی‌ ‌وئه‌وروپایان گرتوه‌و له‌ ده‌ یه‌كه‌مه‌كه‌ش ته‌نیا یه‌ك یانه‌ی ئینگلیزی تێدایه‌.

یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپا نوێترین ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی‌ بڵاوكرده‌وه‌و یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی پاڵه‌وانی خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا و براوه‌ی نازناوی‌ خولی‌ ناوخۆیی ئیسپانیا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 151 خاڵ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گرتوه‌، له‌ دوای‌ ئه‌ویش یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی دێت به‌ 133 خاڵ ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید وه‌رزی رابردوو گه‌یشته‌ قۆناغی‌ پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ.

له‌ پله‌ی‌ سێیه‌میشدا هه‌ر یانه‌كانی‌ ئیسپانیا ده‌بینرێن و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ 128 خاڵ له‌و پله‌یه‌دا خۆی جێگیر كردوه‌.

 له‌ پله‌ی چواره‌میشدا یانه‌ی‌ بایرن میونخی ئه‌ڵمانی دێت و خاوه‌نی‌ 122 خاڵی كۆكردوه‌ته‌وه‌، یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و خاوه‌ن پله‌ی‌ دوه‌می خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا له‌ پله‌ی‌ پێنجه‌مدا ده‌بینرێت.

یانه‌كانی‌ سڤیلیاو پاریس سانجێرمان و بروسیا دۆرتۆمۆند پله‌كانی‌ شه‌شه‌م تا هه‌شته‌میان گرتوه‌، یانه‌ی مان سیتیش تاكه‌ یانه‌ی ئینگلیزییه‌ له‌ ده‌ یه‌كه‌مه‌كه‌دا و له‌ پله‌ی‌ نۆیه‌مدایه‌ و به‌نفیكاش ده‌یه‌مه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە818