وه‌رزش

چێڵسی‌ 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ مۆراتا ته‌رخان ده‌كات

یانه‌ی‌ چێڵسی‌ ئینگلیزی‌ گرێبه‌ستێكی‌ گرانبه‌ها بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌لڤارۆ مۆراتای‌ هێرشبه‌ری‌ ریاڵ مه‌درید ئاماده‌ ده‌كات و ده‌یه‌وێت گره‌وه‌كه‌ له‌ مانچسته‌ر یونایتد بباته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی‌ ئاسی‌ ئیسپانی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌, یانه‌ی‌ چێڵسی‌ له‌نده‌نی‌ كه‌وتۆته‌ ململانێی‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد و دیه‌وێت پێش ئه‌و یانه‌یه‌ تواناكانی‌ ئه‌لڤارۆ مۆراتای‌ ئیسپانی‌ ده‌ست بكه‌وێت.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌, یانه‌ی‌ چێڵسی‌ گرێبه‌ستێكی‌ گرانبه‌های‌ بۆ كڕینی‌ مۆراتا ئاماده‌كردوه‌و به‌ نیازه‌ بری‌ 80 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی‌ ریاڵ مه‌درید بكات تا رازیبكات ده‌ستبه‌رداری‌ یاریزانه‌كه‌ی‌ ببێت.

رۆنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌, ئه‌لڤارۆ مۆراتا ده‌یه‌وێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا چاره‌نوسی‌ یه‌كلایبكاته‌وه‌, هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌شه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‌ گه‌شتی‌ ئه‌مریكا ناكات و له‌ ئیسپانیا ده‌مێنێته‌وه‌, به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ رۆژنامه‌كه‌ش ئه‌گه‌ر زۆره‌ مۆراتا به‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ بلوز رازیبێت و مان یونایتد ره‌تبكاته‌وه‌, ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ شه‌یتانه‌ سوره‌كان رۆمیلۆ لۆكاكۆی‌ له‌ یانه‌ی‌ ئیڤه‌رتۆن كڕی‌ ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌كی‌ زۆر مۆراتا له‌ بلوز نزیكده‌كاته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە389