وه‌رزش

چێڵسی‌ بۆ ماوه‌ی‌ پێنج ساڵ گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ رۆدیگێر ئیمزا كرد

یانه‌ی‌ چێڵسی‌ ئینگلیزی‌ دووه‌م گرێبه‌ستی‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هاوینه‌دا ئه‌نجامدا و بۆ ماوه‌ی‌ پێنج ساڵ ئه‌نتۆنیۆ رۆدیگێری‌ به‌رگریكاری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیا برده‌ ریزه‌كانیه‌وه‌.

یانه‌ی‌ چێڵسی‌ له‌سه‌ر سایتی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ ئاشكرایكرد, یانه‌كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ فه‌رمی‌ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی‌ رۆدیگێر له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ رۆما رێككه‌وتوه‌و بۆ ماوه‌ی‌ پێنج ساڵ گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رگریكاره‌ ئه‌ڵمانیه‌ ئیمزا كردوه‌.

یانه‌ ئینگلیزییه‌كه‌ ئاشكراشیكرد, ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ رۆدیگێر به‌ سه‌ركه‌وتویی‌ پشكنینه‌ پزیشكییه‌كانی‌ تێپه‌راندوه‌و دواتر به‌ ئاماده‌بوونی‌ مایكل ئیمینالۆی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ وه‌رزشی‌ یانه‌كه‌, ئیمزای‌ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ كردوه‌و درێسی‌ ژماره‌ دووشی‌ وه‌رگرتوه‌.

هه‌رچه‌نده‌ یانه‌كه‌ نرخی‌ گواستنه‌وه‌كه‌ی‌ رۆدیگێری‌ ئاشكرانه‌كردوه‌ به‌ڵام رۆژنامه‌كانی‌ ئینگلته‌را بڵاویانكردۆته‌وه‌ نرخی‌ ئه‌و یاریزانه‌ ئه‌ڵمانیه‌ 34 ملیۆن 200 هه‌زار پاوه‌ند له‌سه‌ر بلوز كه‌وتوه‌.

گرێبه‌ستی‌ ئه‌نتۆنیۆ رۆدیگێری‌ ئه‌ڵمانی‌ دوای‌ ویلی‌ كابایرۆی‌ گۆڵچی‌  یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی‌ دووه‌م گرێبه‌ستی‌ ئه‌م هاوینه‌ی‌ یانه‌ی‌ چێڵسی‌ بوو.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە221