وه‌رزش

پیپی‌ بۆ ماوه‌ی‌ دوو وه‌رز په‌یوه‌ندی‌ به‌ بێشكتاش كرد

پیپی‌ پرتوگالی‌ به‌پێی‌ گرێبه‌ستێكی‌ سه‌ربه‌ست و بۆ ماوه‌ی‌ دوو وه‌رز په‌یوه‌ندی‌ به‌ یانه‌ی‌ بێشكتاش توركییه‌وه‌ كرد.

سایتی‌ تایبه‌تی‌ یانه‌ی‌ بێكشتاشی‌ توركی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌گه‌ڵ كلیپه‌ر پیپی‌ به‌رگریكاری‌ پێشووی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتن و ئه‌و یاریزانه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ ریزی‌ یانه‌كه‌وه‌ كردووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، پیپی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌ست و بۆ ماوه‌ی‌ دوو وه‌رز گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا ئیمزاكردووه‌.
به‌پێی‌ هه‌واڵه‌كه‌ی‌ سایتی‌ یانه‌ی‌ بێشكتاش، پیپی‌ ساڵانه‌ بڕی‌ 4 ملیۆن یۆرۆ وه‌ك موچه‌ وه‌رده‌گرێت.

كلیپه‌ر پیپی‌ ته‌مه‌ن 34 ساڵ، ماوه‌ی‌ 10 وه‌رز له‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید یاریكردو دوای‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌ست په‌یوه‌ندی‌ به‌ بێشكتاشه‌وه‌ كرد.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە184