وه‌رزش

جامی‌ عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ره‌

به‌هۆی‌ ته‌واونه‌بونی‌ خولی‌ یانه‌ نایابه‌كانی‌ عێراق، جامی‌ عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ره‌‌و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هیچ یارییه‌كی‌ قۆناغی‌ 16 به‌ڕێوه‌نه‌چێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو یه‌كێتیی تۆپی‌ پێی عێراقه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، ئه‌سته‌مه‌ یارییه‌كانی‌ جامی‌ عێراق ته‌واو بكرێت، چونكه‌ هێشتا خولی‌ یانه‌ نایابه‌كانی‌ عێراق كۆتایی نه‌هاتوه‌‌و چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی‌ ماوه‌، ئه‌وه‌ش نزیكی‌ ده‌كاته‌وه‌ له‌ده‌ستپێكی‌ وه‌رزی‌ 2017-2018.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكراشیكردوه‌، هیچ یارییه‌كیتری‌ جامی‌ عێراق ئه‌نجامنادرێت كه‌ ئێستا له‌قۆناغی‌ 16دایه‌، به‌ڵام یه‌كێتیی تۆپی‌ پێی عێراق نایه‌وێت به‌ئاشكرا دان به‌ شكستی‌ جامه‌كه‌دا بنێت.

به‌پێی قسه‌كانی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، یه‌كێتیی تۆپی‌ پێی عێراق پلانی‌ واداڕشتبوو له‌كاتی‌ وه‌ستانی‌ خولی‌ نایاب یارییه‌كانی‌ جامی‌ عێراق به‌ڕێوه‌ببات، به‌ڵام به‌هۆی‌ یارییه‌ دواخراوه‌كانی‌ خوله‌كه‌وه‌ پلانه‌كه‌ی‌ شكستی‌ خوارد، له‌هه‌مان كاتدا یارییه‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق وایكرد یارییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌نه‌چێت.

له‌كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرایكرد، له‌ یه‌كی‌ مانگی‌ داهاتوو ده‌رگای‌ گواستنه‌وه‌ی‌ یاریزانان ده‌كرێته‌وه‌‌و ئه‌سته‌میشه‌ له‌كاتی‌ یارییه‌كاندا گواستنه‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت، بۆیه‌ یه‌كێتیی تۆپی‌ پێی عێراق ناچاره‌ جامی‌ عێراق هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە292