وه‌رزش

یه‌كێتیی تۆپی‌ پێی عێراق قه‌رزاری‌ شنێشله‌

یه‌كێتیی تۆپی‌ پێی عێراق تاكو ئێستا مافه‌ داراییه‌كانی‌ بۆ رازی‌ شنێشلی‌ راهێنه‌ری‌ پێشووی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه‌‌و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت یه‌كێتیه‌كه‌ هیچ نیه‌تێكی‌ نیه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ به‌ شنێشل بدات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نزیك له‌رازی‌ شنێشل به‌سایتی‌ كوره‌ی‌ رایگه‌یاندوه‌، یه‌كێتیی تۆپی‌ پێی عێراق خاوه‌ خاو ده‌كات له‌ پێدانی‌ مافه‌ داراییه‌كان به‌ رازی‌ شنێشل‌و تاكو ئێستا هه‌نگاوی‌ جدی‌ نه‌ناوه‌ بۆ ئه‌و كاره‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردوه‌، رازی‌ شنێشل له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانی‌ له‌هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دان له‌ڕێگه‌ی‌ یاساوه‌ مافه‌ داراییه‌كان له‌ یه‌كێتیی تۆپی‌ پێی عێراق بسه‌نن، چونكه‌ به‌پێی گرێبه‌ستی‌ نێوانیان تاكو ئێستا یه‌كێتیه‌كه‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ نه‌كردوه‌.

به‌پێی قسه‌كانی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، یه‌كێتیی تۆپی‌ پێی عێراق هیچ نیه‌تێكی‌ نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ شایسته‌ داراییه‌كان به‌ شنێشل بدات، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ دادگا دۆسیه‌كه‌ یه‌كلابكاته‌وه‌.

نزیكه‌ی‌ 4 مانگ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێتیی تۆپی‌ پێی عێراق به‌هۆی‌ ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانیه‌وه‌ رازی‌ شنێشلی‌ له‌پۆستی‌ راهێنه‌رایه‌تی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق دورخسته‌وه‌‌و تاك لایه‌نه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە290