وه‌رزش

یۆڤانتۆس‌و ریاڵ مه‌درید گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن

هه‌ردوو یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس‌و ریاڵ مه‌درید له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی‌ دانیلۆی‌ به‌رازیلی‌ گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن‌و ته‌نها ئاشكراكردنی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ ماوه‌.

رۆژنامه‌ی‌ ئاسی‌ ئیسپانی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، ئیداره‌ی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ یۆڤانتۆس رێكه‌وتنی‌ كۆتاییان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ دانیلۆ خولی‌ ئیسپانیا به‌ره‌و ئیتاڵیا به‌جێبهێڵێت.

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی‌ ئاس، ریاڵ مه‌درید رازیبوه‌ به‌ 20 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری‌ دانیلۆ بێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس‌و له‌سه‌ر ته‌واوی‌ ورده‌كاری‌ گرێبه‌ستی‌ ئه‌و یاریزانه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتن.

ئاس ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردوه‌، هیچ شتێك له‌نێوان ریاڵ مه‌درید‌و یۆڤانتۆس نه‌بۆته‌ خاڵی‌ ناكۆكی گواستنه‌وه‌كه‌‌و ته‌نها ئاشكراكردنی‌ ماوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌.

دانیلۆ وه‌رزی‌ رابردوو له‌یانه‌ی‌ پۆرتۆی‌ پرتوگالیه‌وه‌ رویكرده‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید، به‌ڵام به‌هۆی‌ ئاسته‌ نزمه‌كه‌یه‌وه‌ نه‌یتوانی‌ شوێنی‌ خۆی‌ له‌ پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی زیدانی‌ راهێنه‌ردا بكاته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە560