وه‌رزش

لیسته‌ر سیتی‌ ڤیسێنتی‌ ئیبۆرای‌ گواسته‌وه‌

یانه‌ی‌ لیسته‌ر سیتی‌ ئینگلیزی‌ گرێبه‌سه‌تی‌ له‌گه‌ڵ ڤیسێنتی‌ ئیبۆرای‌ یاریزانی‌ هێڵی‌ ناوه‌راستی‌ سیڤیلیه‌ ئیمزا كرد و به‌ فه‌رمی‌ ئه‌و یاریزانه‌ی‌ بۆ ریزه‌كانی‌ گواسته‌وه‌.

یانه‌ی‌ سیڤیلیه‌ له‌سه‌ر سایتی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ بڵاویكرده‌وه‌, له‌گه‌ڵ لیسته‌ر سیتی‌ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی‌  ڤیسێنتی‌ ئیبۆرای‌ كاپتن گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتن و ئه‌و یاریزانه‌ ریزه‌كانی‌ یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ی‌ به‌ره‌و یانه‌ ئینگلیزییه‌كه‌ به‌جێهێشتوه‌.

یانه‌ ئیسپانییه‌كه‌ ماوه‌ی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ ئیبۆرای‌ له‌گه‌ڵ لیسته‌ر سیتی‌ ئاشكرا نه‌كردوه‌ به‌ڵام ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌, گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌  بری‌ 12 ملیۆن 500 هه‌رزار یۆرۆ ئیمزا كراوه‌.

یانه‌كه‌ ئاشكراشیكرد, ئه‌مرۆ ئیبۆرا ده‌گاته‌ ئینگلته‌را و پشكنینی‌ پزیشكی‌ ئه‌نجامده‌دات و دواتر به‌ ره‌سمی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ ئیمزا ده‌كات.

ڤیسێنتی‌ ئیبۆرا ساڵی‌ 2013 له‌ یانه‌ی‌ لیڤانتیه‌وه‌ په‌یوندی‌ به‌ یانه‌ی‌ سیڤیلیه‌وه‌ كرد و وه‌رزی‌ رابردووش هاوكاری‌ یانه‌ ئه‌نده‌لوسییه‌كه‌ی‌ كرد بۆ گه‌یشتن به‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپای‌ وه‌رزی‌ داهاتوو, له‌ خولی‌ ئیسپانیاش له‌ ریزبه‌ندی‌ چواره‌مدا كۆتاییان به‌ وه‌ه‌رزی‌ رابردو هێنا.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە306