وه‌رزش

دۆرتمۆند 4 گرێبه‌ستی‌ نوێ ئه‌نجامده‌دات

یانه‌ی‌ دۆرتمۆند له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هاوینه‌ی‌ یاریزانان چوار یاریزانی‌ نوێ ده‌باته‌ ریزه‌كانیه‌وه‌.

له‌سه‌ر سایتی‌ یانه‌ی‌ دۆرتمۆند بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، یانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ چوار یاریزان رێكه‌وتنی‌ كۆتایی كردوه‌‌و چاوه‌ڕێی كردنه‌وه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ یاریزانان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌فه‌رمی‌ بیانباته‌ ریزه‌كانیه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی‌ سایتی‌ دۆرتمۆند، یانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ماكسیمیلیان فیلیپی‌ یاریزانی‌ فرایبۆرگ‌و ئاكسێل زاگادۆی‌ یاریزانی‌ پاریس سان جێرمان گه‌یشتۆته‌ رێكه‌وتن‌و وه‌رزی‌ داهاتو درێسی‌ یانه‌كه‌ ده‌پۆشن.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ تۆڕی سكای‌ سپۆرتی‌ ئیسپانی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، عومه‌ر توباركی‌ یاریزانی‌ لیڤه‌ركوزن‌و محه‌مه‌د داودی‌ یاریزانی‌ میوشننگلادباخ ئه‌و دو یاریزانه‌یترن كه‌ دۆرتمۆند له‌ داهاتویه‌كی‌ نزیكدا ده‌یانباته‌ ریزه‌كانیه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی‌ سكای‌ سپۆرت، كڕینی‌ ئه‌و یاریزانانه‌ له‌لایه‌ن دۆرتمۆنده‌وه‌ ته‌نها ئاشكراكردنی‌ ماوه‌، چونكه‌ هه‌ردولا له‌سه‌ر ورده‌كاری‌ گرێبه‌ستی‌ نێوانیان رێكه‌وتنیان كردوه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە232