وه‌رزش

جۆكۆڤیچ بوه‌ پاڵه‌وانی تێنسی‌ سه‌رزه‌وی‌ ئێستبۆرن

نۆڤاك جۆكۆڤیچی‌ سڕبی‌ به‌ بردنه‌وه‌ی‌ له‌ گایل مونفیسی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ نازناوی‌ پاڵه‌وانێتیی‌ تێنسی‌ سه‌رزه‌وی‌ ئیستبۆرنی‌ به‌ده‌ستهێنا.

پێش ده‌ستپێكردنی‌ پاڵه‌وانێتیی‌ تێنسی‌ سه‌رزه‌وی‌ ویمبڵدۆن، ركابه‌رییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتیی‌ ئیستبۆرن له‌ ئینگلته‌را كۆتایی‌ هات.

له‌ یاریی‌ كۆتایدا نۆڤاك جۆكۆڤیچی‌ سڕبی‌ رووبه‌روی‌ گایل مونفیسی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ بووه‌وه‌.

جۆكۆڤیچ له‌و یارییه‌دا به‌ ئاستێكی‌ به‌رزه‌وه‌ ده‌ركه‌وت و پێویستی‌ به‌ یه‌ك كاتژمێر و 16 خوله‌ك هه‌بوو تا به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی‌ بێ‌ به‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌، خاڵی‌ كۆمه‌ڵه‌كانیش، 6 به‌ 3 و 6 به‌ 4 بوو.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش جۆكۆڤیچ نازناوی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی‌ به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وه‌ش دووه‌م نازناوه‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌ ساڵی‌ 2017 دا به‌ده‌ستی‌ ده‌هێنێت.

جۆكۆڤیچ به‌راورد به‌ دوو ساڵی‌ رابردوو، له‌مساڵدا ئاستی‌ به‌ره‌و دابه‌زین چووه‌و له‌ ئێستاشدا ئاماده‌كاریی‌ ته‌واوی‌ كردووه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانێتیی‌ تێنسی‌ سه‌رزه‌وی‌ ویمبڵدۆن كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ چوار پاڵه‌وانێتیه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ جیهان داده‌نرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە164