زانست

گەنجێک ٩٩ وڵات لە هێرشی ئەلیکترۆنی ڕزگاردەکات

گەنجێکی بەریتانی توانی ببێت بە پاڵەوانی جیهان و  ٩٩ وڵات لە ژێر هێرشە ئەلیکترۆنی ڕزگار بکات .

دوو ڕۆژ لەمەوبەر بەهۆی زنجیرەیەک هێرشی ئەلیکترۆنیەوە چەندین دامەزراوەو کەسایەتی و لەڕێی تۆڕەکانی ئینتەرنێتەوە چەندین کۆمپیوتەر لەسەرتاسەری جیهان کرانە ئامانج ، لەوانەش بەریتانیا و ئەمریکا.

گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵان لە گوندێکی بچوکی بەریتانیا ژیان بەسەردەبات، توانی ببێتە پاڵەوانی جیهان و لەماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا ٩٩ وڵات لەژێر هێرشە ئەلیکترۆنیەکە ڕزگار بکات و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بکات.

گەنجەکە پاش ئەوەی هۆکارەکەی دۆزییەوە توانی ڕێگایەک دیاریبکات تاوەکو ڕێگری بکات لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکەو نەبێتە هۆکاری لەکارکەوتنی سیستم و تۆڕەکانی کۆمپیوتەرو چەند ئامێرێک کە لەدەزگا حکومییەکان بەکاردێت چونکە گەر ئەمە ڕووبدات زەرەری ئابووری بە جیهان دەگەینێت.

بەپیی ڕۆژنامەی مەیل ئون سندای بەریتانی،  گەنجەکە دۆزینەوەی ڤایرۆسەکەی لە ئینتەرنێت ڕاگەیاند و توانی لە ڕێگری کردنی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە سەرکەوتوو بێت و بەمەش بە هەزاران نامەی سوباس و ڕێزو ستایشی بۆ ڕۆشتوە بە پاڵەوانی جیهان ناویان بردوە.

گەنجەکە لەبارەی ژیانیەوە چەند نهێنیەک ئاشکرا دەکات لەوانە، بەتەنها فێری زانستی کۆمپیوتەر بوەو بەشێوەیەکی ئەکادیمی نەیخوێندوە، پاشان لەدەزگایەکی ئاسایشی تایبەت کاردەکات و زۆرترین کاتی بە ماڵپەڕە ئەلکترۆنییەکان و ئینتەرنێتەوە تەرخانکردووە .
 
ئه‌م رێوشوێنه‌ بگرنه‌ به‌ر بۆ خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسه‌كه‌:

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە6110