زانست

له‌باره‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌ی مه‌ترسیداره‌ی جیهانی هه‌ژاندووه‌

هه‌زاران دامه‌زراوه‌ ‌و كه‌سایه‌تی‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ جیهان، كرانه‌ ئامانجی‌ هێرشێكی‌ به‌رفراوانی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ كه‌ 99 وڵاتی‌ گرتوه‌ته‌وه‌ له‌وانه‌ ئه‌مریكا و به‌ریتانیا‌و نزیكه‌ی‌ 75 هه‌زار هێرشی‌ ئه‌لیكترۆنیش تۆماركراون.

ئاژانسی‌ به‌ریتانیا بۆ ئاسایشی‌ زانیاریی‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌ دوێنێ‌ زنجیره‌یه‌ك هێرشی‌ ئه‌لیكترۆنی‌  تۆماركراوه‌ كه‌ هه‌زاران دامه‌زراوه‌ و كه‌سایه‌تی‌ له‌ده‌یان وڵاتدا كردوه‌ته‌ ئامانج.

ئاژانسه‌كه‌ داوا له‌ خه‌ڵك ‌و دامه‌زراوه‌كان ده‌كات پرۆگرامه‌كانی‌ پاراستنی‌ زانیاری‌ ‌و دژه‌ڤایرۆس ئه‌پده‌یت بكرێنه‌وه‌.

لای‌ خۆشیه‌وه‌، وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ ئه‌مریكا ئاشكرایكرد هاككه‌ره‌كان داوای‌ پاره‌ له‌ دامه‌زراوه‌ و كه‌سه‌كان ده‌كه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر پاراستنی‌ داتاكان.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئه‌مریكا ‌و به‌ریتانیا هۆشیاریاندا له‌ شه‌پۆلێكی‌ هێرشه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان كه‌ له‌یه‌ك كاتدا چه‌ندین وڵاتی‌ كردوه‌ته‌ ئامانج له‌ ڕێی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ هاككردنه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی سایتی كاسپه‌رسكای بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی جیهان ئه‌و ڤایرۆسه‌ مه‌ترسیداره‌ی تێدا بڵابۆته‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌ كوردستانیشدا ئاماژه‌ كراوه‌ كه‌ هه‌ندێك كۆمپیوته‌ر دوچاری بووه‌.








تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2795